AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٦ ١٢:١٠

مێهر لێکی دایەوە؛

یەکساڵ لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا تێپەڕی؛ هۆکار و لێکەوتە ستراتیژیکەکانی

یەکساڵ لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا تێپەڕی؛ هۆکار و لێکەوتە ستراتیژیکەکانی

گەردەلوولی ئەقسا لە حاڵێکدا بووە یەکساڵی کە ڕێبەری ئێران هەر ئەوە وەکوو جووڵەیەکی ڕاستی لۆژیکی یاسایی نێودەوڵەتی و لە درێژەی مافی بەرگری ڕەوای فەلەستینییەکان وەسف دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: یەک ساڵ لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا تێپەڕی. لە یەکساڵانی ئەو ئۆپراسیۆنە، پرسیاری گرینگ ئەوەیە کە بۆچی هێزەکانی حەماس گەردەلوولی ئەقسایان داڕشت و جێبەجێیان کرد و لێکەوتەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە چی بوو؟

1. گەردەلوولی ئەقسا بۆچی ئەنجام درا

گرینگترین هۆکارەکانی ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە بریتین لە:

ئەلف: دۆخی غەززە قبووڵ نەکراو بوو

لە غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهۆی داگیر کردنی ئەو ناوچەیەوە ژیان ئەستەمتر دەبووەوە و دۆخێکی قبوو نەکراو و نامرۆیی زاڵ بوو. بەهۆی چێ کردنی شارۆچکەکانەوە فەلەستینییەکان ناچار بە کۆچ کردن دەبوون و ئیسرئایل بەردەوام ڕێگری دەکرد لە گەییشتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەو ناوچە.

ب: گەردەلوولی ئەقسا، ئۆپراسیۆنێک بۆ "بوون: بوو

جگە لە دۆخی ئەستەم لە ئەو ناوچە، ئیسرائیل هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی فەلەستینییەکان بوو و داگیرکراری لە ماوەی 75 ساڵدا ڕانەگیردرا و تەنانەت بەرەو داگیر کردنی تەواوی فەلەستین دەڕۆشت.

بەیتولموقەدەس شوناسی دینی و مێژوویی فەلەستینییەکان بوو، بەڵام زایۆنییەکان هەوڵیان بۆ بە جوولەکە کردنی دەدا.

ج: هاتنە سەر دەسەڵاتی توندڕەوترین کابینە لە ناوچە داگیرکر کراوەکان

لە ساڵی 2022 و دوای 5 جار هەڵىژاردن لە ساڵی 2019، کابینەی نوێی نتانیاهۆ بە بەشداری کەسانی توندڕەو و ڕەگەزپەرست هاتە سەر دەسەڵات کە بە ئەو ڕووداوەوە گوشار لە سەر فەلەستینییەکان زیاتر بووەوە کە ئەوە بۆ خۆی بووە ئەنگێزەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا.

د: بێ هیوایی فەلەستینییەکان لە کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەدی هاتنی ماف و جێبەجێ بردنی دادپەروەری

سیستەمی جیهانی لە بەرەوڕوو بوونەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل و بەرگری لە مافی فەلەستینییەکان لە کردەوەدا شکستی هێناوە. شەڕ و گەمارۆی هەمەلایەنەی غەززە بووە هۆی ئەوەی کە هیزە جیهانییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەرگری لە مافی مرۆڤ لە غەززە بە خۆدا بێن. زلهێزگەلێک وەکوو ئەمریکا کە بەردەوام پاڵپشتی ئیسرائیل بووە بۆ سەرکوتی فەلەستینییەکان، بووە هۆی بێ هیوایی فەلەستینییەکان بۆ بەدی هاتنی مافەکانیان کە ئەوە بۆ خۆی هۆکارێک بوو بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا.

2. لێکەوتەکانی یەک ساڵ شەڕ لە دژی غەززە

سەبارەت بە لێکەوتەکانی گەردەلوولی ئەقسا دوتانین ئاماژە بکەینە سەر هەندێک حاڵەت بەڵام گرینگترینیان لە سێ ئاستی ناوخۆیی(بۆ لایەنەکانی شەڕ)، ناوچەیی و جیهانی.

لێکەوتەکان بۆ لایەنەکانی شەڕ

لێکەوتەکانی شەڕ بۆ حەماس چی بوو:

ئەلف: کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە

ئیسرائیل بە ئحەوپەڕی بێ ڕوحمیدا لە یەک ساڵدا زیاتر لە 42 هەزار فەلەستینی شەهید کرد و زیاتر لە 96 هەزار کەسی بریندار کردووە. هەروەها زیاتر لە 2 ملیۆن فەلەستینی لە غەززە ئاوارە بوون.

ب: لەناوچوونی ژێرخانەکان

یەکێک لە لێکەوتەکانی شەڕی یەکساڵەی غەززە بۆ حەماس ئەوەیە کە ئیسرائیل بەتواوەتی ژیرخانەکانی غەززەی ڕووخاندووە. ناوەندە دەرمانی ، نەخۆشخانە، قوتابخانە و کەمپ ە ڕێگاکانی لەناوبردووە کە تێچووی زۆری دەوێت بۆ بووژانەوەیان.

ج: شەهادەتی ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی حەماس

یەکێک لە لێکەوتەکانی شەڕی یەکساڵە بۆ حەماس ئەوە بوو کە ئیسرائیل دەستی دایە تیرۆری فەرماندەکانی حەماسەوە و ژمارەیەکی زۆی لە فەرماندە سەربازی و سیاسییەکانی حەماسی شەهید کرد. بەڵام سەرەڕای ئەوە ئەو بزووتنەوە هێشتا هەر زیندوویە.

د: گەڕانەوەی پرسی فەلەستین بۆ پرسە گرینگەکانی جیهانی

یەکێک لە لێکەوتە گرینگەکانی شەڕی یەکساڵەی غەززە بۆ حەماس و فەلەستینییەکان گەڕانەوەی پرسی فەلەستین بۆ پرسە سەرەکییەکانی جیهان لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی بۆ دروست کردنی کێشەی دیپلۆماتیک بۆ ئیسرائیل.

لێکەوتەکانی شەڕ بۆ ئیسرائیل

یەک ساڵ شەڕ لە غەززە بۆ ئیسرائیلیش لێکەوتەی گرنگی بەدواوە بووە کە گرینگترینیان بریتین لە:

ئەلف: شکست لە دەستخستنی ئامانجە سەربازییەکانی شەڕ

ڕووخانی دیوارگەلێکی 16 ساڵە کە حەشیمەتێکی 2.3 ملیۆن کەسی لە کەرتی غەززە گەمارۆ دابوو و لە ئەو بارەوە ئیسرائیل شکستێکی گەورەی سەربازی و هەواڵگری هێنا و بە قتەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئیسرئایل لە ئەو بارەوە شکستێکی قەرەبوو نەکراوی هێنا.

ب: خەساری قورسی سەربازی

ئیسرائیل لە ئەو هێرشەدا بۆ سەر غەززە ژمارەیەکی زۆری سەربازی خۆی لەدەست دا بە شێوەیەک کە هەر مانگ زیاتر لە 1000 برینداری نوێ بەسەریدا

ج: تێچووی قورسی ئابووری

یەکێکی تر لە لێکەوتەکانی شەڕی یەکساڵەی ئیسرائیل ئەوە بوو کە تچێووی ئابووری قورسی بەسەر ئەو ڕژێمە سەپاند.

د: ئاشكرا بوونی دووفاقەیی سیاسی لە نێو کابینە و خەڵک

یەکێک لە لێکەوتەکانی شەڕ ئاشكرا بوونی دووفاقەیی سیاسی لە نێو کابینە و هەروەها نێوان کابینە و خەڵک بوو.

و: ڕواڵەتی سەرەکی ئیسرائیل بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بوو

لە ماوەی چەندین ساڵ ئیسرائیل هەوڵیان دەدا ئەرتەشی ئەخلاقی لە خۆیانەوە نیشان بدەن بەڵام بە ئەو شەڕەوە وێنەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە جیهان بڵاو بووەوە.

لێکەوتەکانی شەڕ لە ئاستی ناوچەیی

ئەلف: گۆڕینی شەڕی فەلەستینی -زایۆنی بە شەڕی چەند بەرەیی

ب: بەروەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل

لێکەوتەکانی شەڕ لە ئاستی جیهانی

ئەلف: نەمانی متمانە بە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش

ب: گۆڕینی ستراتیژی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

پوختەی باسەکە

گەردەلوولی ئەقسا لە حاڵێکدا بووە یەک ساڵی کە ئایەتوڵڵا خامنەیی هەر وەکوو جووڵەیەکی ڕاستی لۆژیکی یاسایی نێودەوڵەتی چاوی لێدەکاگت بۆ بەرگری ڕەوا لە فەلەستینییەکان لە بەرانبەر ئیسرائیل. ئەو شەڕە بەرەوڕوو بوونەوەی چڕی ئیسرائیل و ئێرانی بەدواوە بووە، بەرەوڕوو بوونەوەیەک کە دەتوانێت خەسارەکان بە هۆی لاوازی قووڵی ستراتیژیکی ئیسرائیل ئاشكراتر بکاتەوە.

News ID 52120

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha